About

کۆمپانیای هامسا خاوەنی کارگەی تەماتە فرێش و براندی تەماتەیە.کە پرۆژەیەکی کشتوکاڵی و پیشەسازییە و تایبەیە بە خاوێنکردنەوە و پاکێجکردنی هەموو جۆرە سەوزە و میوەیەک و ئامادەکردنیان بۆ بەکارهێنانی ڕاستەوخۆ، تەماتە فرێش یەکەمین کارگەیە لە کوردستان و عێراق کە خاوەنی مۆڵەتی فەرمی تەندروستی و بڕوانامەی جیهانی باوەڕپێکراوە لە بواری پاراستنی سەلامەتی و کۆنترۆڵی جۆری خۆراک کە سەرجەم ستانداردە جیهانییەکان ڕەچاو دەکات و بە نوێترین تەکنەلۆجیای سەردەمیانە و بە بەکارهێنانی ئۆزۆن کاردەکات و لە ئێستادا بەهۆی بەرزی کوالیتی بەرهەمەکان بۆ ناوەڕاست و خوارووی عێراقیش دەنێرێت.هەوڵ و ئامانجی سەرەکیمان لەم پرۆژەیەدا گرنگیدانە بە بەرهەمی ناوخۆ و ڕاکێشانی سەرنجی هاوڵاتییانە بەرەو بەرهەمی خۆماڵی جوتیارانی کوردستان، هەر لەبەر ئەم مەبەستەش کۆمپانیاکەمان خاوەن زەوی کشتوکاڵی تایبەتە لە سنوری شاری سلێمانی کە ژمارەیەک هەلی کاری بۆ دەرچووانی زانکۆ تایبەتمەندەکان و گەنجانی وڵاتەکەمان ڕەخساندووە.ئەم پرۆژەیە هۆکارێکی گرنگە بۆ بەبازاڕکردنی بەرهەمە خۆماڵییەکان و ناساندنیان بە شێوەیەکی جوان بە کڕیاران، لەکاتێکدا کە براندی تەماتە خاوەنی ئەپلیکەیشنی تایبەت بە خۆیەتی، کە ئەمەش خۆی لە خۆیدا دەبێتە کارئاسانی بۆ هاوڵاتییان بۆ بازارکردنێکی خێراتر و ئاشنابوون بە بەرهەمەکان و دەستکەوتنیان بە شێوەیەکی ئاسانتر.کارگەکەمان خاوەن تاقیگەی تایبەت بە خۆیەتی کە پشکنین بۆ بەرهەمە کشتوکاڵییەکان دەکەین و بە دڵنیایی تەندروستی تەواوەوە بەرهەمەکانمان دەخەینە بازاڕ.

Tags : #FoodBeverages, #Food&Beverages

Location :
Sulaymaniyah, Kurdistan Region
Contacts :
Social media :