About

كۆمپانیای ڕەزگە بۆ بازرگانی، بەڵێندەرایەتی گشتی و کۆنترۆڵی جۆری لە ساڵی ٢٠٠٢ دەمەزراوە، لە ساڵی ٢٠١٧ بە بڕیاری ژمارە ٧٧٣ی حکومەتی هەرێمی کوردستان کاری پشکنینی کۆنترۆڵی جۆری لە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ و هەردوو مەرزی لاوەکی سەیران بەند و شوشمێ لە ئەستو گرتووە. بۆ ئەو مەبەستە کۆمپانیای ڕەزگە تاقیگەیەکی ناوەندی لە سەر بنەمای تازەترین ڕێکارە زانستی و تەلارسازییەکان بنیاتناوە کە هەریەک لە تاقیگەکانی (فیزیا، کیمیا، بایلۆجی، کشتوکاڵ، سوتەمەنی، بیناسازی و ئۆتۆمبیل) لە خۆ دەگرێت، لەگەڵ هەبوونی ستافێکی ڕاهێنراو لە هەڵگرانی بڕوانامە باڵاکانی (دکتۆرا، ماستەر و بەکالۆرێوس) لەزانکۆ ناوخۆێی و نێودەوڵەتییەکان. لە هەمان کاتدا تاقیگەکان پرپۆش کراوەن بە تازەترین ئامێرەکانی پشکنین لە سەر بنەمای داواکاریی ناوەندە زانستیە جیهانیەکان بۆ ئەوەی بتوانرێت لە کەمترین کاتدا باشترین و وردترین ئەنجام بەدەستبهێنرێت.لە ئێستا کۆمپانیای ڕەزگە خاوەنی هەردوو بڕوانامەی ISO17025:2017 و ISO 9001:2015 یە، کە دەتوانین بڵێین یەکەمین کۆمپانیاین لەسەر ئاستی هەموو عێراق کە بڕاوانامەکەمان لەلایەن دوو ناوەندی متمانەپێدانی جیهانیەوە بەدەست هێناوە کە ئەوانیش (IAS)ی ئەمریکی و (IAF)ی کەنەدییە. لە پێناو پشخستنی ئاستی زانستیمان بەردەوامین لە کردنەوەی چەندین خولی ڕاهێنان لە ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمی کوردستان بۆ کارمەندانی تاقیگە جیاوازەکان کۆمپانیا. هەروەها ڕوڵێکی گرنگ دەبینین لە بە ئەنجامگەیاندنی چەندین توێژینەوەی زانستی خوێندکارانی خوێندنی باڵای زانکۆکانی هەرێمی کوردستان، هەروەها یەک لاکردنەوەی ئەو پشکنینانەی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناتوانن پشکنییان بۆ بکەن و ئاراستەی تاقیگەی ناوەندی کۆمپانیای دەکەن.

Tags : #InternationalTradeDevelopment, #InternationalTrade&Development

Location :
Sulaymaniyah, Kurdistan Region
Contacts :
Social media :