• Delete
  • Edit
Uncategorized

Farabi Molecular Laboratory

40 Meters, Irbil

About

Farabi Molecular Laboratory is located at 40 Meters, Irbil, Iraq. They can be contacted via phone at 00964-7508564547 for more detailed information.

Farabi Molecular Laboratory is a private laboratory dedicated to provide high tech lab services for medical community of Iraq,Started in 2013.

Tags : #MedicalLab

Location :
40 Meters, Irbil
Contacts :

Added by Jopie, at 10 March 2016

Mailing List

Enter your email to get updates and special deals from Farabi Molecular Laboratory

Add missing information

Add email
Add website
Add opening hours
Add photos
Add Social Media
Add Products and Services

18 Reviews

  • Anynomous
    21 August 2018

    جەژنی قوربان لە ھەموو ھاورێیان پیرۆزبێت, بە ھیوای جەژنێکی پڕ لە خۆشی و شادی.🌷🌸🌺

    report this review
  • Anynomous
    15 June 2018

    جەژنی رمضان لە ھەموو لایەک پیرۆز بێت إن شاءالله خودای گەورە تاعەت و رۆژی ھەموومانی قەبوڵ کردبێت به ھیوای جەژنێکی خۆشی و تەندروست💐

    report this review
  • Anynomous
    19 May 2018

    تاقیگەی پزیشکی فارابی پیرۆزبایی مانگی پیرۆزی رەمەزانتان لێدەکات, لەم مانگە پیرۆزەدا ھەموو رۆژێکی ھەفتە جگە لە رۆژانی ھەینی لە کاتژمێر ٨:٠٠ بەیانی تاوەکو ٦:٠٠ ئێوارە لە خزمەت ھاوڵاتیانی خۆشەویستدا دەبێت.

    بەھیوای تەندروستیتان

    report this review
  • Anynomous
    09 May 2018

    رۆژی دووشەممە (٢٠١٨/٥/٨) رۆژی جیھانی تالاسیمیا بوو, کۆمەڵەی تالاسیمیای ھەولێر بە سپۆنسەری سەرەکی تاقیگەی پزیشکی فارابی ھەڵسا بە یادکردنەوەی ئەم یادە لە ژێر دروشمی(با زەواجی ھەڵە نەکەین بێ پشکنینی خوێن وە چیتر نەوەی دواڕۆژ تووشی تالاسیمیا نەکەین) کە تیایدا بەرێزان د.سامان بەرزنجی (بەرێوەیەری گشتی تەندروستی ھەولێر) و د.خالص قادر ( بەرپرسی دیوانی وەزارەتی تەندروستی و وتەبێژی وەزارەت)و چەندین بەرپرسی حکومی و حزبی و ئەندام پەڕلەمان و نوێنەری ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر بۆ کارورباری ...تەندروستی و چەندین بەرپرسی ئیداری و ڕێکخراو و کەس و کاری نەخۆش ئامادەیی مەڕاسیمەکەبوون. بەرێز د.ناصر گیلانی (بەرێوەبەری تاقیگەی پزیشکی فارابی) سێمینارێکی پێشکەشکرد دەربارەی (نەخۆشی تالاسیمیا و پێشگیری کردن لەو نەخۆشیە وه دەستنیشانکردنی تالاسیمیا لە کۆرپەلەدا پێش لەدایکبوون). پیرۆزباییەکی گەرم لە تووشبووان دەکەین و ھیوای تەندروستیەکی زۆر باشیان بۆ دەخوازین. بەھیوای کوردستانێکی بێ تالاسیمیا

    See More

    report this review
  • Anynomous
    15 April 2018

    سێ یەمین و کۆتا رۆژی کۆنفرانسی پزیشکانی ئافرەتان و منداڵبوون لە ھۆتێل دیڤان لە ھەولێر کە لە لایەن کۆمەڵەی پزیشکانی ئافرەتان و منداڵبوون لە کوردستان - عێراق رێکخرابوو تاقیگەی فارابیش وەک بەشێک لە سپۆنسەری ئەو کۆنفرانسە بەشداربوو.

    report this review
  • Anynomous
    13 April 2018

    دووەمین رۆژی کۆنفرانسی پزیشکانی ئافرەتان و منداڵبوون لە کوردستان - عیراق کە لە لایەن کۆمەڵەی پزیشکانی ئافرەتان و منداڵبوونی کوردستان رێکخراوە لە ھۆتێل دیڤان لە ھەولێر کە تاقیگەی فارابی بەشێک بوو لە سپۆنسەری ئەم کۆنفرانسە.

    report this review
  • Anynomous
    12 April 2018

    The Third international conference of kurdistan-iraq society Of The Obstertricians and gynecologists...

    Farabi Medical Laboratory😍

    بەشداریکردنی تاقیگەی فارابی لە سێیەمین کۆنفراسی پزیشکانی ئافرەتان و منداڵبوون لە کوردستان و عێراق.

    report this review
  • Anynomous
    28 February 2018

    لە درێژەی کار و چالاکیەکانی خۆیدا تاقیگەی فارابی ئەمرۆ ٢٠١٨/٢/٢٧ بە ھاوکاری خاتوو (سروە علی/ بەرپرسی راگەیاندنی کۆمەڵەی تالاسیمیا) بەشداریکرد لە پێشکەشکردنی سێمینارێک لە زانکۆی لبنانی-فەرەنسی لەژێر ناونیشانی (نەخۆشی تالاسیمیا، ھۆکار و نیشانەکانی وە چۆنیەتی خۆپاراستن لێی) کە لە لایەن بەرێزان ‌(د. محمد احمد دروێش سعید/پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی خوێنی کلینیکی )و (د. ناصر گەیلانی /پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی بۆماوەیی) پێشکەشکرا، بە مەبەستی ھۆشیارکردنەوەی قوتابیان و مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی ناوبراو سەبارەت بە نەخۆشی تالاسیمیا.

    report this review
  • Anynomous
    19 February 2018

    ئەمرۆ (٢٠١٨/٢/١٨) سێمیناری تاقیگەی فارابی کە بە ھاوکاری کۆمەڵەی پزیشکانی ئافرەتان و منداڵبوون لە رێستورانتی داوا رێکخرابوو دەربارەی (لەبارچوونی بەردەوامی کۆرپەلە و ئەو پشکنینە بۆماوەییانەی کە پێویستە ئەنجام بدرێت لە کاتی دووبارەبوونەوەی لەبارچوون-Recurrent pregnancy loss & cytogenetic study in recurrent pregnancy loss) تیایدا د.مھاباد صابر (پزیشکی پسپۆری ئافرەتان و لەدایکبوون) باسی لە لایەنی کلینیکی لەبارچوون و چارەسەریەکانی کرد دواتر د. ناصر گیلانی (پزیشکی پسپۆری بۆماوەیی) باسی لە نوێترین و گونجاوترین پشکنینە بۆماوەییەکان کرد لە کاتی لەبارچوونی کۆرپەلەدا، دواتر باس لە خەزنکردنی خانە بنەرەتیەکانی ناوکەپەتک کرا(Umbulical cord stem cell banking) بە مەبەستی سوود لێ وەرگرتنیان لە داھاتوودا.

    report this review
  • Anynomous
    05 February 2018

    ئەمرۆ (٤-٢-٢٠١٨) رۆژی جیھانی بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجەبوو لە سەرتاسەری جیھاندا. چۆن بتوانین خۆمان بپارێزین لە شێرپەنجە:

    ١-تەرککردن و نەکێشانی جگەرە. ٢-وەرزشکردنی بەردەوام .... ٣-دوورکەوتنەوە لە خواردنەوە کحولیەکان. ٤-ئەو کەسانەی لە خێزانەکەیاندا نەخۆشی شێرپەنجە ھەیە پێویستە ماوە ماوە سەردانی پزیشکی پسپۆر بکەن بۆ پشکنینی پێویست بۆ ھەموو ئەندامانی خێزان. ٥-دوورکەوتنەوە لە تیشکی خۆری بەردەوام بۆ خۆپاراستن لە شێرپەنجەی پێست. ٦-خۆ کووتان لە دژی ڤایرۆسی (HPV & Hepatitis B) . ٧-دوورکەوتنەوە لە پەیوەندی نا شەرعی لەنێوان پیاوو ئافرەت. ٨-دوورکەوتنەوە لە خواردنی رێژەیەکی زۆر لە گۆشتی سوور وە خواردنی میوەی نوێ. ٩-ھاوسەنگ راگرتنی کێشی لەش.

    بەھیوای لەش ساغی ھەموو لایەک....

    See More

    report this review
  • Anynomous
    07 January 2018

    بەشداریکردنی تاقیگەی فارابی لە وۆرکشۆپێک سەبارەت بە (دیاریکردن و پێشگیریکردنی نەخۆشی تالاسیمیا لە کۆرپەلەدا پێش لەدایکبوونی) لە ھۆتێل چوارچرا, کە لەلایەن کۆمەڵەی تالاسمیای ھەولێر بە ھاوکاری تاقیگەی پزیشکی فارابی رێکخرابوو تیایدا بەرێز د. سامان بەرزنجی (بەرێوەبەری گشتی تەندروستی ھەولێر) و د.احمد (بەرپرسی سەنتەری تالاسیمیای ھەولێر) و د.ناصر گیلانی(بەرپرسی تاقیگەی فارابی)و ھەریەکە لە بەرێزان دادوەری باری کەسیەتی ناوشار و دەوروبەر و د.شیروان(بەرێوەبەری نەخۆشخانەی مأمون دباغ بۆ پشکنینی ھاوسەرگیری)و پزیشکە بەرێزەکانی سەنتەری تالاسیمیاو بەرێزانی کۆمەڵەی تالاسیمیای ھەولێر بەشداربوون, تیایدا باس لە ھەوڵی پێکەوەیی کرا بۆ مەبەستی زیادکردنی ھۆشیاری تەندروستی سەبارەت بە نەخۆشی تالاسیمیا و رێگەی بنەبڕکردنی ئەو نەخۆشیە.

    report this review
  • Anynomous
    10 September 2017

    تاقیگەی پزیشکی فارابی ھەروەک پیشەی ھەمیشەیی خۆی بەردەوام باشترین و پێشکەوتووترین پشکنینە پزیشکیەکان بۆ ھاوڵاتیان دابیندەکات. ئێستا پشکنینی (Sweat test- دیاریکردنی رێژەی کلۆرایدی ئارەقە) یۆ ئەو نەخۆشانەی کەوا گومانی ئەوەیان لێدەکرێت کە نەخۆشی (Cystic Fibrosis)یان ھەیە لامان بە ردەستە.

    Cystic Fibrosis: نەخۆشیەکی بۆماوەیی بەزیووە , روودەدات بەھۆی بازدانی جینی (CFTR) کە دەبێتە ھۆی ناتەواوی لە ئیشکردنی زۆربەی ئەندامەکانی لەش وەک (کۆئەندامی ھەناسەدان, کۆلۆن, پەنکریاس, جگەر و زەرداو..., ئارەقەرژێنەکان,.......ھتد). Sweat test : ئەم پشکنینە ئەنجام دەدرێت بۆ دیاریکردنی رێژەی کلۆراید لە ئارەقە دوای ئەوەی بە پادی تایبەت ھانی دەردانی ئارەقە دەدرێت لە قۆڵی نەخۆشەکە پاشان رێژەی کلۆراید لە ئارەقەی نەخۆشەکە خوێندنەوەی تایبەتی بۆ دەکرێت.

    تایبەتمەندیەکانی ئەم پشکنینە: -رێپێدراوە لەلایەن دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA approved) . -رادەی وردی (Sensitivity & Specificity) زیاترە لە ٩٩% . -بێ زیان و ئازارە. - بە کەمتر لە ٢ کاتژمێر ئەنجامی پشکنین دەردەچێت. -نرخی پشکنینەکە زۆر گونجاوە.

    *دوای دەرچوونی ئەنجامی پشکنین نەخۆش رێنمایی پێویست وەردەگرێت لەسەر پشکنینەکە.

    ناونیشان : ھەولێر – شەقامی ٤٠ مەتری – گەرەکی راپەرین نێوان شەقامی شۆرش و فلکەی حی شورتە بەرامبەر رێکخراوی راپەڕین بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە : مۆبایل: ٠٧٥٠٨٥٦٤٥٤٧ ڤایبر:٠٧٥٠٨٥٦٤٥٤٧٧ ئیمەیڵ: Farabilaboratory@yahoo.com فەیسبووک:Farabi Molecular Laboratory ئینستاگرام : Farabilab

    See More

    report this review
  • Anynomous
    31 August 2017

    تاقیگەی پزیشکی فارابی گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکات بە بۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆز, ھەر لە خۆشیدابن و تەندروستبن.

    عيد الأضحى المبارك

    Happy Eid

    report this review
  • Anynomous
    06 June 2017

    کوردی-عربی بەبۆنەی مانگی پیرۆزی رەمەزان, تاقیگەی پزیشکی فارابی ھەڵدەستێت بە ئەنجامدانی پشکنینی گشتی (فحص عام) بۆ ھەموو ھاوڵاتیانی خۆشەویست بە نرخێکی زۆر گونجاو و بە داشکاندنی ٥٠% کە دەکاتە ٥٠,٠٠٠ دینار, پشکنینەکان پێکھاتوون لە :

    (پشکنینی گشتی خوێن, پشکنینی گورچیلە, پشکنینی جگەر, پشکنینی شەکرە, پشکنینی غوددە, پشکنینی چەوری خوێن, پشکنینی گشتی میز, پشکنینی پەستانی خوێن (ضغط), پشکنینی لێدانی دڵ, رێژەی ئۆکسجین لە خوێن, پشکنینی رادەی قەڵەوی)

    ...

    *بۆ ئەوەی پشکنینەکان درووست دەربچێت پێویستە بە لایەنی کەمەوە ٨ کاتژمێر پێش ئەنجامدانی پشکنینەکان ھیچ خواردنێک نەخورێت. *لە ئەگەری نۆرماڵ نەبوونی پشکنینەکانت زانیاری پێویستت پێدەدرێت بۆ ئەنجامدانی پشکنینی زیاتر وە سەردانکردنی پزیشکی پسپۆری تایبەت. ناونیشان : ھەولێر – شەقامی ٤٠ مەتری – گەرەکی راپەرین نێوان شەقامی شۆرش و فلکەی حی شورتە بەرامبەر رێکخراوی راپەڕین بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە : مۆبایل: ٠٧٥٠٨٥٦٤٥٤٧ ڤایبر:٠٧٥٠٨٥٦٤٥٤٧٧ ئیمەیڵ: Farabilaboratory@yahoo.com فەیسبووک:Farabi Molecular Laboratory ئینستاگرام : Farabilab

    بمناسبة قدوم شهر رمضان المبارك، يقدم مختبر فارابي الطبي لزبائنه الأعزاء مجموعة من الفحوصات الطبية العامة بأسعار مناسبة وبتخفيض ٥٠% بتكلفة ٥٠,٠٠٠ دينار عراقي فقط. هذه الفحوصات تشمل:

    (فحص الدم العام , فحوصات الوظيفة الكلوية, فحوصات الوظيفة الكبد, فحص سكر الدم, فحص الغدة الدرقية, فحص شحوم الدم, فحص البول العام, فحص ضغط الدم, فحص معدل دقات القلب, نسبة الاكسجين في الدم, فحص نسبة البدانة) لمزيد من المعلومات يمكنكم زيارتنا في مختبر فلرابي الطبي (اربیل- طريق 40م) أو الإتصال بنا على: موبایل: ٠٧٥٠٨٥٦٤٥٤٧ ڤایبر:٠٧٥٠٨٥٦٤٥٤٧٧ ايميل: Farabilaboratory@yahoo.com فیسبووک:Farabi Molecular Laboratory انستاگرام : Farabilab

    See More

    report this review
  • Anynomous
    27 May 2017

    مانگی پیرۆزی رەمەزان لە گشت موسڵمانانی جیھان وە بە تایبەت لە موسڵمانانی کوردستان پیرۆز دەکەین و ھیوای تەندروستیەکی باشتان بۆ دەخوازین.

    report this review
  • Anynomous
    08 May 2017

    ئەمرۆ (٢٠١٧/٥/٨) رۆژی جیھانی تالاسیمیا بوو ئێمە وەک بەرێوەبەر و ستافی تاقیگەی فارابی ئەو رۆژە لە ھە موو تووشبووانی تالاسیمیا لە کوردستان و جیھان پیرۆز دەکەین و ھیوای تەندروستیەکی باشیان بۆ دەخوازین وە ھەمیشە لە خزمەتی تووشبووان دادەبین، بە ھیوای بنەبڕبوونی تالاسیمیا لە کوردستان.

    تاقیگەی پزیشکی فارابی

    report this review
  • Anynomous
    25 March 2017

    تاقیگەی پزیشکی فارابی ھەروەک پیشەی ھەمیشەیی خۆی ھەردەم لە ھەوڵی ئەوەدایە نوێترین و باشترین پشکنینە تاقیگەییەکان دابین بکات بۆ ھەموو ھاوڵاتیانی کوردستان و عێراق, لە رۆژی جیھانی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی سیل(٢٠١٧/٣/٢٤) تاقیگەی پزیشکی فارابی رایدەگەیەنێت نوێترین پشکنینەکانی ئەو نەخۆشیە لە تاقیگەکەمان ئەنجامدەدرێت کە بریتین لە :

    IGRA (Quantiferon TB gold assay) ADA (Adenosine Deaminase) PCR (polymerace Chain Reaction)

    ...

    بە ھیوای تەندروستی و سەلامەتیتان

    تاقیگەی پزیشکی فارابی ھەولێر – شەقامی ٤٠ مەتری – گەرەکی راپەرین نێوان شەقامی شۆرش و فلکەی حی شورتە بەرامبەر رێکخراوی راپەڕین بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە : مۆبایل: ٠٧٥٠٨٥٦٤٥٤٧ ڤایبر:٠٧٥٠٨٥٦٤٥٤٧٧ ئیمەیڵ: Farabilaboratory@yahoo.com فەیسبووک:Farabi Molecular Laboratory ئینستاگرام : Farabilab

    See More

    report this review
  • Anynomous
    17 March 2016

    پشت بە خوای گەورە ئەمرۆ لە کوردستاندا تاقیگەی پزیشکی فارابی بە بەکارھێنانی نوێترین و پێشکەوتووترین تەکنیک و ئامێری سەردەم و لە سەر دەستی پسپۆرانی شارەزا لە بواری پشکنینی بۆماوەیی و بە ھاوکاری چەندین سەنتەری پێشکەوتوو لە دەرەوەی ووڵات, توانای ھەیە بەشێوەیەکی خۆجێی و بێئەوەی نەخۆش بچێتە دەرەوەی ووڵات پشکنینەکانی بۆماوەیی ئەنجامبدات, بۆ نموونە پشکنینی دیاریکردنی نەخۆشی تالاسیمیا و چەندەھا نەخۆشی تری بۆماوەیی لە کۆرپەلەدا, بەھیوای تەندروستی بۆ نەخۆشەکانی تالاسیمیا بەتایبەت نەخۆشە...کانی کوردستان و ھەروەھا بەھیوای کوردستانێکی بێ تالاسیمیا.

    تاقیگەکەمان لە ھەموو کات و ساتێکدا ئامادەیە کە وەڵامی ھەر پرسیارێک لەم بوارەدا بداتەوە بە رێگای:

    مۆبایل: ٠٧٥٠٨٥٦٤٥٤٧ ڤایبر : ٠٧٥٠٨٥٦٤٥٤٧ ئیمەیڵ: Farabilaboratory@yahoo.com

    بعون الله تعالى بدأ اليوم مختبر فارابي باستخدام احدث التقنيات و الاجهزة الحديثة عن طريق الأطباء المختصين في مجال الفحوصات الوراثية بالتعاون مع عديد من المختبرات المتطورة خارج القطر التي لها القابلية بالقيام بالفحوصات الوراثية من دون ذهاب المريض الى خارج القطر و منها فحص لمعرفة وجود مرض الثالاسيميا و عديد من الأمراض الوراثية الجنينية الاخرى ، نأمل الصحة الجيدة للذين لديهم مرض الثالاسيميا خاصة مرضى كوردستان و نامل ب كوردستان خالي من الثالاسيميا.

    و مختبرنا مستعد للإجابة عن استفساراتكم في هذا المجال في اي وقت عن طريق:

    موبایل: ٠٧٥٠٨٥٦٤٥٤٧ ڤایبر : ٠٧٥٠٨٥٦٤٥٤٧ ئیمەیڵ: Farabilaboratory@yahoo.com

    See More

    report this review

Rate & Write Reviews