cheapest hospital.
وەسف کردنی پرۆژەیەکی گەورە و گرنگی وا ئاسان نییە
لەم نیشتمانە وێران کراو و خێر لە خۆنەدیوەدا و لە ئەنجامی ئەم ڕژێم و سیستەمە گەندەڵ و دز و جەردەیەدا، ئەم پرۆژە ناوازە و گەورەیە جێگەی دەست خۆشی و سوپاس و ستایشە..
خۆشەویستانی بەقەدر و بەخشەری پرۆژەی بەخشینی خزمەتکاری هەژار و نەدار و پەککەوتە و نەخۆش و لێقەوماوان.. دەستان خۆش بێت، خوای گەورە لێتان ڕازی بێت و پاداشتی بەخێرتان بداتەوە.. یاربی ناخۆشی و نەخۆشی و نەهامەتی ڕووتان تێ نەکات و هەمیشە بەختەوەر و دڵخۆش و لەشساغ بن وا دڵی دەردەداران خۆش دەکەن.. زانی زامداران ساڕێژ دەکەن..
مژدەتان لێ بێت خۆشەویستانم ئەرك و کار و پیشەیەکی گەورەتان هەڵبژاردووە و چاوەڕێی پاداشتی گەورە و زۆر بن لەلای خوای گەورە ان شاءالله..
پێتان دەڵێین زۆرمان خۆش دەوێن، ئێوە بوونەتە مایەی دڵخۆشی هەژار و بێ دەست و بێ کەسان.. خوای گەورە دڵخۆش و لەشساغ و بەختەوەری هەردوو دونیاتان بکات.
ئێوە خۆشەویستی هەژار و بێ پەناکانن..
کاربەدەستە دز و جەردەکانی نیشتمان خەریکی بەتاڵان بردنی سەروەت و سامانی سەر ئەرز و بە ئەرزن ، خەریکی وێران کردنی ئەم نیشتمانە وێران کراوەن، لەولاشەوە ئێوەی بەخشەر و چاکەکار بە هەوڵ و ماندووبوونی شەوڕۆژتان خەریکی ئاوەدان کردنەوەی ئەو نیشتمانەن..
دەك پیرۆزتان بێت ئەو ئەرکە پیرۆز و جوانە..
نحبكم في الله..🌹🌹🌹
Good
Good hospital and cheap prices, receptions are so friendly.
Hospital
True