• Delete
  • Edit

About

زەڕایەن is a library, located at Zarayan, Iraq

Location :
Zarayan

Added by Jopie, at 03 September 2016

Gallery

Add missing information

Add email
Add phone
Add business description
Add website
Add Social Media
Add Products and Services

1 Reviews

  • زەڕایەن نیوز
    10 September 2016

    مێژوویی دروستبوونی ناحیەی زەڕایەن

    ئامادەکردنی: زەڕایەن نيوز
    پاش دروستکردنی حکومەتی عێراقی لە ساڵی 1925و لکاندنی باشووری کوردستان بە دەوڵەتی پاشایەتی ئەوسای عێراقەوە، دەستکرا بە دامەزراندنی دەزگا ئیدارییەکان لە عێراقدا، لەکوردستانیشدا چەند لیوا (پارێزگا) و قەزا و ناحیە دامەزرا.
    یەکێک لە ناحیەکان، ناحیەی (وارماوا) بوو لە گوندی (چەمەرگە) ئیدارەکەی دامەزرێنرا، سنورەکەشی ئەو کاتە پێکهاتبوو لە ناحیەی زەڕایەنی ئێستاو هەڵەبجەی تازەو دەربەندیخان بە هەموو دێهاتەکانییەوە.
    لەساڵی 1952 بەڕێوەبەرێتی ناحیەی (وارماوا) لەگوندی ( چەمەرگە) گوێزرایەوە بۆ گوندی ( قلیجە) تا ساڵی 1958، پێش شۆڕشی 14ی تەمموز لەساڵی 1958 بۆ ماوەیەکی کەم، بەڕێوەبەرێتی ناحیەکە گوێزرایەوە بۆ گوندی (چنارە) و هەر بەناوی بەڕیوەبەرێتی ناحیەی (وارماوا)وە بووە، لە ماوەی ساڵەکانی 1955 تا 1958 ( عەبدول جەبار زەنگەنە) بەڕێوەبەری ناحیەی وارماوا بووە.
    لە پاش شۆڕشی 14ی تەمموزی 1958 بەڕیوەبەرێتی ناحیەی وارماوا لە گوندی چنارەوە گوێزراوەتەوە بۆ دەربەندیخان ق ناوەکەی گۆڕدراوە بە بەڕێوەبەرێتی ناحیەی دەربەندیخان.
    لە ساڵی 1979 دەربەندیخان کراوە بە قەزا و بە ڕێوەبەرێتی ناحیە گوێزراوەتەوە بۆ ئۆردووگای زۆرە ملێی زەڕایەن، کە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە درووستکرا لە گوندەکانی سەرسنوری کوردستانی عێراق وەکو گوندەکانی ( پشتە،گمە، گڵێجاڵ، قەڵپ، بەلەسۆ، چوارداران، بەڕوێن، کانی پاشا،کانی وەیسکی، تۆوشکی، مۆرتکە، سەرشاتە، زارێن، بانی بۆڵان، چەندین گوندی تر) کە بەزەبری هێزی سوپاو تانک ڕاگوێزرابوون.
    ۆڵان، چەندین گوندی تر) کە بەزەبری هێزی سوپاو تانک ڕاگوێزرابوون.
    ناحیەی زەڕایەن لەساڵی 1979 سەر بەقەزای دەربەندیخان بوو لە پارێزگای سلێمانی
    لەدوایی ڕاپەڕینی ئاداری 1991 تاساڵی 1995 لە ڕووی ئیدارییەوە بەسترابوەوە بە پاڕێزگای کەرکوکەوە لە دەربەندیخان.
    لەساڵی 1995 بە فەرمانی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ناحیەی زەڕایەن لە ڕووی ئیدارییەوە خرایە سەر قەزای شارەزوور لە پارێزگای سلێمانی.
    رووبەری زەوی ناحیەی زەڕایەن: ( 124762 دۆنمە).
    ژمارەی دانیشتوانی ناحیەی وارماوا ( زەڕایەن) بەپێی ئاماری ساڵی 2010: (4275) خێزان و ( 21769) کەس. کەبەم جۆرە دابەشبووە بە سەر شار و لادێدا؛
    1- ناوەندی ناحیە: ژمارەی خێزان( 2956)، ژمارەی کەس ( 14229) کەس.
    2- گوند: ژمارەی خێزان ( 1430)، ژمارەی کەس ( 7567).

    response / report this review

Rate & Write Reviews